سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ بەڕێز پاتريك دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووه‌وه‌، لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر رەوشی عێراق و ناوچە كرد.

ئێوارەی (16/ئادار/ 2025) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا كرد، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاريى نێوانيان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ى ڕەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌، به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا له‌ هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى هه‌ردوولا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا وێڕاى به‌بيرهێنانه‌وه‌ى قوربانييانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هه‌ردووكيانى لە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچه‌که‌دا کرد.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین