دەوڵەت باخچەلی: ئێمە لە بەربەستی قۆناغێکی پڕ بەرەکەتداین تورکیە

نوچە نێت

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە، "چ دڵخۆشیەکە بۆ ئێمە توانیمان هەنگاو بنێین بۆ بنبڕکردنی بەربەستی جیاکاری لەنێوان درۆ و ناکۆکی دەستکرد و جەمسەرگیری و لێکتێگەیشتن بەتەواوی لە ژیانی نەتەوەیمان بەدەروەنێین، لە ئێستادا لە قۆناغی پڕ بەرەکەتداین."

ئەمڕۆ هەینی (28/شوبات/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی نەتەوەیى تورک  (مەهەپە) کە بەیەکێک لە دەستپێشخەرانی پرۆسەی نوێى ئاشتی دادەنرێت لە نێوان ئیمراڵی و دەم پارتی و حکومەتی تورکیا دادەندرێت، لەدوای پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە داوای چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەی کرد دەڵێت، "ئێمە لە بەربەستی قۆناغێکی پڕ بەرەکەتداین."
سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سوپاس بۆخوا وەرزی پاکبونەوە هاتە ئاراوە کە تێیدا دەتوانین پاکبینەوە لە تاوان و خۆپاراستن لە ئارەزووەکانی شەیتان و رزگاربوون لە نەخۆشی درۆ و قسەی نابەجێ."
باخچەلی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، "چ دڵخۆشیەکە بۆ ئێمە توانیمان هەنگاو بنێین بۆ بنبڕکردنی بەربەستی جیاکاری ئەوەى لەنێوان درۆ و ناکۆکی دەستکرد و جەمسەرگیری و لێکتێگەیشتن بەتەواوی لە ژیانی نەتەوەیمان بەدەروەنێین."
سەرۆکی مەهەپە دڵخۆشی خۆی بۆ هاتنی مانگی رەمەزان دەربڕی  و رایگەیاندووە، "ئاواتەخوازم لە سنووری ئاشتی و پێکەوەبوندا بەتەوای چێژ لە جوانی و یاداشتی مانگی ڕەمەزان وەرگرم ، بێ ئەوەی بەدوای چاوی خراپ و قسەی پووچ و نیازی پەککەوتە بکەوم."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین