ئەکپارتی: ئێمە سەیری ئەنجامى پەیامەکەى ئۆجەلان دەکەین تورکیە

نوچە نێت

عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە ئەمڕۆ بڕیارە قورسەکەیدا و بانگەوازی چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکەم و من بەرپرسیارێتیەکەی هەڵدەگرم، جێگری سەرۆکی ئەکپارتی لەدوای پەیامەکەی ئۆجەلان ڕایگەیاند، "جەوهەری پەیامەکەی ئۆجەلان بریتیە لە دانانی چەک و هەڵوەشندنەوەی پەکەکە، لەئێستادا ئێمە سەیری ئەنجامەکەی دەکەین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/شوبات/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، شاندی دەم پارتی لەدوای گەرانەوەیان لە ئیمڕاڵی وێنەیەکی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە، هەروەها لەلایەن شاندەکەوە پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ ڕایگشتی خوێندرایەوە کەتێدا، داوای چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە دەکات و دەڵێت، من بەرپرسیارەتی هەڵدەگرم.
ئیفکان ئالا بریکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەکپارتی لەدوای پەیامەکە ڕایگەیاند، "ئێمە چاوەروانی ئەنجامەکە دەکەین ، جەوهەری پەیامەکەی ئۆجەلان بریتیە لەدانانی چەک و هەڵوەشانەوەی پەکەکە."
جگە لەمەش جێگری سەرۆکی مەهەپە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، لەدوای پەیامەکەی ئۆجەلان وێنەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و ئەردۆغانی داناوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ شاندێکی حەوت کەسی سەردانی ئیمراڵیان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، هەروەک لەوێنەکەدا دیارە ئۆجەلان پەیامەکە دەخوێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین