وەزیری دەرەوەی تورکیا: توركیا بۆ نێوەندگیریی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا ئامادەیە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەرنامەیەکدا رایگەیاند، "لەپێناو  بەرژەوەندی تورکیا و سووریا و عێراق و کورد پێویستە بەخێرایی لە پەکەکە رزگارمان بێت."، سەبارەت بە دەستپێشخەری ترەمپ بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا گوتی، "تورکیا ئامادەیە هەموو ڕۆڵێک بگێرێت بۆ کۆتایهێنانی جەنگی ئۆکراینا و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە."

ئەمڕۆ دووشەممە (17/شوبات/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی سەبارەت کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر پرسی سووریا گوتی، "پێموایە بەرپرسانی ئەمەریکا لەئێستادا خەریکی دارشتنی بەرنامەی خۆیانن لە ناوچەکە، هەروەها ئیدارەی نوێی سووریا ڕووبەڕووی چەند کێشەیەکی سەخت بۆتەوە لەئێستادا کاری لەسەر دەکات و بەتایبەت پرسەکانی ڕێکخراوەکانی پەکەکە و یەپەگە لەو وڵاتە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، "لەپێناو بەرژەوەنی تورکیا و سووریا و عێراق و کوردەکان پێویستە بەخێرایی لە پەکەکە رزگارمان بێت، چونکە پەکەکە فرە مەبەستە تەنیا ئامانجی تورکیا نییە بەڵکو دەیەوێت سووریا و عێراقیش بکاتە ئامانج، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ بۆ ڕێگریکردن لەو ڕێکخراوانە."

فیدان لەبارەی دواین پێشهاتەکانی کۆتیهێنان بە جەنگی رووسیا و ئۆکرینا دەڵێت، "ئەمەریکا هەوڵدادات بەرنامەکانی جێبەجێ بکات بۆ کۆتایهێنان بەو جەنگە و ترەمپیش ویستی چارەسەرکردنی هەیە، ئێمە وەک تورکیا دەستپێشخەریمان پێشکەش کردووە بۆ بەشداریکردن لە دانوستاندنەکانی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات، هەرچەندە ئاشتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە سەختە بەڵام شایەنی ئەوەیە هەوڵی بۆ بدەی، تورکیا ئامادەیە ڕۆڵ بگێرێت بۆ بەشداریکردن لە ئاشتی ئۆکراینا و ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین