سەرۆکی ئۆکراینا لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

ڤلۆدیمیر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکراینا بەیانی سەردانی تورکیا دەکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکە پێداجوونەوە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی تورکیا و ئۆکراینا و هەنگاوەکانی پتەوکردنی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و داواین پێشهاتەکانی ناوچەیی و جیهانی تاوتوێ دەکەن."

ئەمڕۆ دووشەممە (17/شوبات/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی پۆستێکی فەخرەدین ئاڵتون بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، بەیانی سەرۆکی ئۆکراینا لەسەر بانگهێشتنامەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەسەردانێکی فەرمی دێتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکەمان کۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکە پێداجوونەوە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی تورکیا و ئۆکراینا و هەنگاوەکانی پتەوکردنی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و داواین پێشهاتەکانی ناوچەیی و جیهانی و دواین بارودۆخی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا تاوتوێ دەکەن."

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە (12)ـی شوبات پەیوەندی بە سەرۆکی رووسیا کرد، هەروەها لەم ڕۆژانەدا چەندین هەوڵ و پێشهاتی نوێ ڕوویانداوە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکرینا و ڕووسیا، بڕیاریشە هەردوو سەرۆک لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆببنەوە، بەڵام پێش کۆبوونەوەیان ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە ئەو وڵاتە و بڕیارە لەگەڵ شاندی رووسیا کۆببنەوە و گفتوکۆ لەسەر پلانەکانی ئاشتی ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین