په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (20/کانوونی دووەم/2025) سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای كرد، ڕۆژی چوارشەممە )22-01-2025(، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئامانجی دانیشتنەکە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەبێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەشڵیت، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر داوای موحه‌ممه‌د سلێمان، سەرۆکی کاتی و به‌ته‌مه‌نی پەرلەمانی كوردستانه، داوا له سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین له كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن.
جێگای ئاماژە پێدانە، ڕۆژی یەکشەممە (20)ی ئۆکتۆبەری (2024) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، دواتر سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی هەرێمیدا ڕۆژی (2-12-2024) وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد.
ڕۆژی دووشەممە (2-12-2024) یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەندامانی هەڵبژێردراو بۆ پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد و وەک ئەندام پەرلەمانی خولی شەشەمی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment