مەسرور بارزانی لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (10-12-2024) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆشکی سافریە لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین كۆبووەوە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی، "شای بەحرەین ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی ئارامیی و پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان و ڕێبەرایەتیی ژیر و حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی کرد و ئامادەیی شانشینی بەحرەینی بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی."

هەروەها دەڵێت، "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانمان بۆ پشتیوانیی و هاریکاریی بەحرەین نیشاندا ." 

سەرۆكی حكومەتی هەرێم نووسیویەتی، "هاوڕابووین و ڕێککەوتین لە سەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کردنەوەی کونسولخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی مەنامە-هەولێر لە ئایندەدا."

هاوكات مەسرور بارزانی باسی لەوەشكردووە، دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی سووریا و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەمان بوو کە میر ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی بەحرەین ئامادەی بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین