جەستە و ڕۆح ئاوێتەی یەکترن بیروڕا

سندوس ئیبراهیم

ئەگەر   کەشێکی لەبار بۆ مرۆڤ  سازبکرێت. ئەوا کەسێکی تەندرووست بۆ ژیانکردن دێتە بەرھەم، بەمەرجێک لە منداڵییەوە نەخرێتە ژینگەیەکی نا لەبارەوە. مرۆڤ  بەسادەیی و پاکی لەژیان دەڕوانێت و  زۆر سەلامەت ئەبێت. تا ئەوکاتەی فێڵەکانی دەوروبەر دەبینێت، کە زانی ئەم جۆرە شێوازەی تریش ھەیە واتەچانسی تری بۆدرووست بوو بۆژیان کردن. ژیان بە فێڵەوە،  ئیتر لێی تێک دەچێت لە نێوان  پاراستنی ڕۆحەکەی و  چێژە نەفسییەکەیدا. بۆیە گرنگە تابتوانین زۆرترین خۆپاراستن بەکاربێنین لەچارەسەرباشترە، چونکە بەھا جوانەکان لەگەڵ ڕۆحی مرۆڤەکاندا ئاوێتە دەبێت و چێژ لەژیان وەردەگرێت، بێبەھاکانیش ڕۆح شەکەت دەکەن، تا ئەو رادەیەی مرۆڤ حەیران دەکەن نازانێت  چۆن ڕەسەنایەتی خۆی بدۆزێتەوە.

 لەھەموو سەردەمێکدا مرۆڤە باڵاکان کاری گەورەیان پێشکەش بە  مرۆڤایەتی  کردوە، بەڵام تێکدان  ئاسانترە بۆیە خێراتردەگات. بۆیە چەند ھەوڵبدەین بۆ تۆوی چاکەخوازی، خۆبەشی، خاکی بوون و تەبایی  ھێشتاکەمە، چونکە مرۆڤ بوونەوەرێکە بە سانایی فریودەخوات، ئەگەرچی زۆریش پاک بێت . لەبەردەم باق و وبریقی ئارەزوەکانیدا زوو خۆی بەدەستەوە دەدات.  ئەوەی بیردەچێت کە لە بنەمادا  مرۆڤێکی جوان وپاک وخۆنەویست بووە. ئێستابەھۆی لادانی لەخەتی گەشەڕۆحییەکەیدا خەریکە خۆی لەدەست دەدات بەبیانووی زۆرترین زانیاری قەرەباڵغ وچەند ھۆکارێکی لابەلا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین