ئەردۆغان: دەبێت ئیسرائیل بوەستێندرێت تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "ئەو سیاسەتە شێتانەی ئیسرائیل کە لە غەززە و لوبنان و ناوچەکە جێبەجێی دەکات دەبێت بیوەستێندرێت."

شەممە (2024/9/28) ماڵپەری (سی ئێن ئێنبڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "لوبنان و گەڵەکەی ئامانجی نوێی ئیسرائیلە، دەیەوێت جینوساید و لەشکرکێشی و داگیرکاری جێبەجێ بکات، لەو هەفتەیەدا بەشێکی زۆری خەڵکی لوبنان و لە نێویشیاندا منداڵ کوژراون."

ئەردۆغان ئاماژە بەوەش دەدا، "ئەوەی ویژدانی هەبێت ناتوانێت ئەو کۆمەڵکوژییە قەبوڵبکات، لەلایەن وڵاتە زڵهێزەکانەوە نازیان پێدەدرێت، کە هاوبەشن لەو تاوانە و پشتیوانی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل دابین دەکەن،" 

لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەیدا ئەردۆغان دەڵێت، "ئەو هەوڵ و سیاستە شێتانەی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان و ناوچەکە پەیرەوی دەکات هەڵەیە، هەربۆیەش داوا لە هەموو پێکهاتە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بە تایبەت ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەم هەنگاوی خێرا و جددی بنێن بۆ وەستاندنی ئیسرائیل."

ئەردۆغان پاڵپشتی خۆی بۆ لوبنان راگەیاندوو گوتی، "پێویستە جیهانی ئیسلامی هەڵوێستی یەکلاکەرەوەیان هەبێت لەبەرامبەر ئەو هێرشە دڕندانەی ئیسرائیل، ئێمە وەک تورکیا لەگەڵ گەلی لوبنان دەوەستین، ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکەین." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین