راوێژکارى بەشار ئەسەد: لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ ناكەین تاوەکو خاکەکەمان چۆڵنەکەن تورکیە

نوچە نێت

بوسەینا شەعبان، ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا رایگەیاند، "دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا تەنیا لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەنقەرە دەگونجێت، کاتێک لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشن، هێزەکانی تورکیا لە سەر خاکەکانمان بەتەواوی بکشێنەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/ئەیلوول/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، راوێژکاری بەشار ئەسەد لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دەستپێشخەری تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیەندییەکانیان دەڵێت، "تاکە مەبەستی تورکیا لە ئاسییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێمە تەنیا لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەگونجێ." 

لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئیدارەی ئەنقەرە شەعبان رایگەیاند، "مەرجی سەرەکی دانیشتنمان لەسەر مێزی گفتوگۆ، کشانەوەی چەکدارانی تورکیایە لە خاکاکانمان، چونکە خاکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریا دەوڵەمەند و بە نرخە تورکیا پڕۆسەی تورککردنی ئەو ناوچانە ئەنجام دەدات."

راوێژکاری ئەسەد پێشنیارەکانی ئەردۆغان بە "چەواشەکار" ناو دەبات و ئاماژە بەوەش دەدات، "سەرۆکی تورکیا بۆ مەرامی سەرکەوتنی لە پێش هەڵبژاردنەکان باسی  ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا دەکرد، بەڵام ئەوان هیچیان نەبوو پێشکەشی بکەن، چونکە ئێمە دەمانگوت دەستبەجێ بکشێنەوە ئەگەر بەمەش رازینەبن ئێمە لەسەر مێزی دانوستاندن دانانیشین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین