وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لەهەرێمی کوردستان چەند پێگەیەکی پەکەکەمان بۆردومان کرد تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەراگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، دوێنێ شەو لەناوچەکانی زاپ، گارە، مەتین، خواکوڕک، قەندیل وئاسۆس لە هەرێمی کوردستان (20) پێگەی پەکەکەیان بۆردومان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی/ئەیلوول/2024) ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیێندراوێکی لەتۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاکردەوەو رایگەیاند، "هەریەک لە فڕۆکەجەنگییەکانی سەر بە فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی و میت ئەو شەو (20) پێگەی پەکەکەیان لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە، هەروەها چەند بەرپرسێکی پەکەکە کوژراوە."

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە دەڵێت، "ئەو پێگانەی کە کروانەتە ئامانج بریتی بوونە لە ئەشکەوت و بنکە و پەناگە و کۆگا کە لەلایان پەکەکەوە بەکاردەهێندرا، هێرشەکان بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەکان و پاراستنی ئاسایشی وڵات بە گوێرەی رێککەوتنی ماددەی (51)ی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدراوە بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، گارە، مەتین، خواکوڕک، قەندیل وئاسۆس لە هەرێمی کوردستان."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای دەکات، لەهێرشەکەدا ڕێوشوێنی خۆپارێزی گیراوەتەبەر بۆ زیانگەیاندن بە خەلکی مەدەنی و سەروەت و سامانی مێژووی و کلتور و ژینگە، هەروەها ئەو چەک و تەقەمەنیانەی لە هێرشەکەدا بەکارهەتووە زۆربەی بەرهەم و دروستکراوی پیشەسازی بەرگریی تورکیایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین