میدیاکانی تورکیا: درۆنەکە بۆ چاودێری و هێرشکردنە سەر پەکەکە بووە تورکیە

نوچە نێت

درۆنێکی گەورەی چاودێری لە ئاسمانی کەرکوک لەلایەن بەرگریی ئاسمانی عێراقەوە خرایەوە خوارەوە، بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی (دڕۆن) کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەیەکێک لە گەرەکەکانی کەرکوک کەوتەخوارەوە و بڵاویدەکەنەوە و پشراستدەکەنەوە کە ئەمە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (29/ئاب/2024) لەیەکێک لەگەرەکەکانی کەرکوک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتە خوارەوەو هەرزوو هێزەئەمنییەکانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

 بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەرە (گەل) رایگەیاندووە، "کە کەمێک پێش ئێستا ئەو درۆنەی لە کەرکوک کەوتۆتە خوارەوە بۆ چاودێری و بەئامانج گرتنی پەکەکە بووە." 

ئەو ماڵپەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو فڕۆکەیەی خراوەتە خوارەوە لە جۆری بەیراقداری (ئاکسنگور) ی تورکییە، فڕۆکەکە لەلایەن بەرگریی ئاسمانی عێراوەوە خرایە خوارەوە بەبانووی ئەوەی چووەتە ناو شوێنی قەدەغەکراو."

بەیانی ئەمڕۆ، لەئاسمانی کەرکوک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (دڕۆن) لەسەر گەرەکی تسعین لەلایەن بەرگریی ئاسمانی عێراق خرایەخوارەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تورکیا بەفەرمی هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە رانەگەیاندووە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین