ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات ئێران ڕازیبکات هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل تورکیە

نوچە نێت

جێف فلەیک، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، "ئەمریکا داوا لە هاوپەیمانانی ناتۆ و تورکیا دەکات، کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە، ئێران رازیبکەن بۆ ئەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکاتەوە و هێرشنەکاتە سەر ئیسرائیل."

ئەمڕۆ سێشەممە (13/ئاب/2024) ماڵپەری (a habar) بڵاویکردەوە، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە ئەنقەرە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "داوا لەو هاوپەیمانانە دەکەم کە تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانە کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە، فشار بخەنە سەر ئەو وڵاتە بۆ کۆتایهێنان بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشنەکاتە سەر ئیسرائیل." 

فلەیک ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ ئەوەی گرژییەکان لەناوچەکە فراوانتر نەبێت و بەهیچ شێوەیەک شەڕ روونەدات، ئەوەی لە تواناماندابێت ئەنجامی دەدەن." 

سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیا لە گۆرینەوەی دیلەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا کە لە سەرەتای مانگی ئابدا لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، لەدەستپێکردنی شەڕی ساردی نێوان ئەو دوو وڵاتە تاوەکو ئێستا تورکیا ڕۆڵێکی بەسوودی بینیوە لەم نێوەندە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین