سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ مردنی هەنییە: ئەو کوشتنە ترسنۆکانە بە نەفرەت دەکەم تورکیە

نوچە نێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامێکدا ئیدانەی کوشتنی سەرۆکی حەماس دەکات و دەڵێت، "ئیدانەی ئەو کوشتنە ترسنۆکە دەکەم."

ئەمرۆ پێنجشەممە (یەکی/ئاب/٢٠٢٤) ماڵپەری (T24بڵاویکردۆتەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ئێستادا لە زیندانی ئەدیرنە دەستبەسەرە لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەی خۆی سەرکۆنەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس پیشاندا کە لەهێرشەکەی ئیسرائیل کوژرا.

دەمیرتاش هاوخەمی خۆی پیشاندا و بڵاویکردۆتەوە، "دەسەڵاتدارانی ناتانیاهۆ ماوەیەکی زۆرە سنوورەکانی خۆیان لە بێ یاسایی و بێ ئەخلاقی و نەفرەتیکردن ئێپەڕاندووە، کارێکی ترسنۆکانیە بەنەفرەتی دەکەم." 

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئاماژەی بەوەش داوە، "هەنییە هەمیشە لەسەر زاری گەلی فەلەستین بەوشێوەیە یادی دەمێنێتەوە، کە ژیانێک ژیاوە پربووە لە بەرەنگاربوونەوە و ستەم ئەمەش جێگەی شانازی و رێزە."

لەدوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران کرایە ئامانج و کوژا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین