سەڵاحەدین دەمیرتاش بە دوو ساڵ و شەش مانگى دیکە سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا تورکیە

نوچەنێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە جارێکى دیکە لەلایەن دادگای مێرسین بە (2) ساڵ و شەش مانگ سزادرا، بە پشتبەستن بە تۆمەتی وتارەکانی ساڵی (2015-2017) دانیشتنی دادگاییەکە بەرێوەچوو.

ڕۆژى شەممە (20/تەمموز/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە،  دوێنی دانیشتنی دادگای سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بەرێوەچوو، دادگای مێرسین پشبەستن بە تۆمەتی وتارەکانی دەمیرتاش کە گوایە هانی خەڵکی داوە بۆ ڕق و دوژمنایەتی بەرامبەر بە حکوومەتی تورکیا و بێرێزی بە سەرۆکی وڵات سزایدا. 

دەمیرتاش لەرێگەی سیستەمی زانیاری دەنگی و ڤیدیۆوە بەشداری دانیشتنەکەی کرد، هەروەها پارێزەرەکانیشی ئامادەی دادگاکە بوون و بەرگری خۆیان خستەڕوو، دادگا بە (4) تۆمەتی جیاواز دەمیرتاشی بە (2) ساڵ و شەش مانگ سزادا.

لەدوای بڕیارەکە هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەدادگا رایگەیاند، "ئەمرۆ وا لە زیندان قسە دەکەم، بەیانی سەیردەکەی لە دەسەڵاتەوە قسە دەکەم، من پێداگیرم و رۆژێک وەک سەڵاحەدین دەمیرتاش بە پشتیوانی وڵات و خەڵکەوە ئەم وڵاتە بەرێوە دەبەم."

لەدوای ئەوەی دەمیرتاش لە (16) ئایاری ئەمساڵ لە دۆسیەی کۆبانی دادگا سزای (42) ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، دادگا دەڵێت پێویستە هەتا کۆتایی تەمەنی دەمیرتاش لە زیندان بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین