توركیا هەوڵ دەدات پێش دانیشتنی فەرمی دۆسیەی پەنابەرانی سووری یەكلابكاتەوە تورکیە

نوچە نێت

توركيا هەوڵ دەدات بەر لە دەستپێكردنی دانووستاندنەكان لەگەڵ دیمەشق لە پشت پەردەوەمەوە چارەسەری كێشەی پەنابەرانی سووریا لە وڵاتەكەی بكات، ئەوانەی ئامادەنین بگەڕێنەوە لەگەڵ كلتووری وڵاتەكەی رایانبهێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (15/تەممووز/ 2024) ماڵپەڕی (ئەلعەرەب) بڵاوی كردەوە، ئەو پلانەی توركیا هەیەتی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان دوو بەشە، بەشی یەكەم گێرانەوەی ئەو سووریانەیە كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان، ئەوانەشی نایانەوێت بگەڕێنەوە لەگەڵ كلتووری وڵاتەكەیان لە رێگەی كاركردنەوە رایان بهێنێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی توركیا رۆژ لەدوای رۆژ ئەگەرەكان بۆ كۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا زیاتر دەبێت، بۆ ئەوەش دەسەڵاتدارانی توركیا چەندین دۆسییەیان ئامادەكردووە، كە گرنگترینیان دۆسیەی پەنابەرانە بە ناوی پلانی “یەكخستن و گەڕانەوە"یە.

توركیا دەیەوێت لە رێگەی هێشتنەوەی بەشێك لە پەنابەران بچێتە ناو گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا بۆ ئەوەش سیغەیەكی نوێ پەیوەست بە پەنابەرانی ئامادەكردووە، تاوەكوو لەو رێگەیەوە كارسانی بۆ ئەوانە بكرێت ئامادە نین بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە دەسەڵاتدارانی توركیا ئامادەكاریان بۆ درووستكردنی بنەمای یاسایی دەستی پێكردووە بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی خواستی گەڕانەوەیان بۆ سووریا نییە، ناوەكانیان تۆماربكرێت تاوەكوو لەگەڵ كلتووری توركیا بگونجێندرێن بۆ كاركردن و مانەوە و فێركردنی زمانی توركی.

سەبارەت بەوانەشی دەگەڕینەوە لەگەڵ دیمەشق رێكدەكەون، ئەگەر دەسەڵاتدارانی سووریا گرەنتی پارێزگارییان بدەن، ئەوا زۆربەی ئەو پەنابەرانەی لە توركیا بەگوێرەی نەخشەڕێگەیەك رەوانەی وڵاتی خۆیان دەگرێنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین