سەرۆک بارزانی سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
نوچە نێت
لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی دکتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر دۆخى گشتى عێراق کرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى تەمموز/2024) سەرۆک بارزانى سەردانى سەرۆک کۆمارى عێراقى کرد، لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەکی زۆری سەرکردە سیاسیەکانی عێراق ئامادەی بوون، سەرۆک کۆماری عێراق پێزانینی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا هەبوو و بە گرنگ و کاریگەر وەسف کرد لە قووڵکردنەوەی دیالۆگێکی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە سیاسیەکان و هیوای خواست دەرئەنجامەکانی ئەو سەردانە خزمەتی سەقامگیریی و بەرژەوەندیی عێراق بکات.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باسی بارودۆخی گشتیی عێراق و دواپێشهاتەکان کرا و جەخت لە پتەوکردنی کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان لەپێناو تێپەڕاندنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکان و بەردەوامیی ئەو کەشە ئەرێنیەی کە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هاتۆتە کایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment