سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا و سەرۆکی حەماس پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا تورکیە

نوچە نێت

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میتی تورکیا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغەکانی ئاگربەست و هەنگاونان بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی کەرتی غەززە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

ئەمرۆ شەممە (30/حوزەیران/2024) ماڵپەری (a habar) بڵاویکردەوە، دوێنێ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میتی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسماعیل هانییە، سەرۆکی سیاسی حەماس ئەنجامدا.

لەدیدارەکەدا هەردوو بەرپرس جەختیان لەوەکردۆتەوە، کەدەبێت هەنگاوێکی جددی بنرێت بۆ کۆتا دانوستاندنەکانی ئاگربەست، هەروەها دەبێت ئەوگفتوگۆیانەی ئەنجامدەدرێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی و ئاڵوگۆرکردنی بارمتەکان فەلەستین و ئیسرائیل و گەیاندنی هاوکارییە مرۆیەکان بۆ کەرتی غەززە. 

جگەلەمەش لەپەیوەندیەکەیاندا ئیبراهیم کاڵن، سەرەخۆشی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی خوشکی سەرۆکی حەماس دەربڕی و پاڵپشتی تورکیاشی بۆ گەلی فەلەستین دووپاتکردەوە. 

ئەمەش لەداوی ئەوەدێت، مانگی رابردوو سەرۆکی میتی تورکیا و سەرۆکی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین