دەوڵەت باخچەلی: پێویستە ئەمریکا لە عێراق و سووریا نەمێنێت تورکیە

نوچە نێت

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، "پێویستە ئەمریکا گولەنمان رادەستکەنەوە، لە ئەمەریکا ئەندامانی فیتۆ هێڵانەیان دامەزراندووە، ئەگەر ئەمریکا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە نەپچرێنێت ئەوکات ئێمە هەنگاوی پێویست دەنێین."

ئەمرۆ سێشەممە (28/ئایار/2024) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی سەبارەت بە بوونی ئەمریکا لە سووریا و عێراق رایگەیاند، "ئەمریکا لە باکووری سووریا دەیەوێت یارییەکی نوێ دابمەزرێنێت، لە (11)ی حوزەیران هەڵبژاردنی ناوچەیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرێوەدەچێت، هەربۆیەش ئەمەریکا زۆر بەگرینگی دەزانێت کە گفتوگۆ لەگەڵ گروپە چەکدارەکان بکات، بەو واتایەش ئەم هەنگاوەیان دەبێتە قۆناغێکی نوێ لە دابەشبوونی تورکیا." 

باخچەلی ئاماژەی بەوەش کرد، "دەبێت تورکیا بەیەکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا پردێکی هاوکاری دروستبکا بۆ ڕێگریکردن لە لەشکرکێشیەکانی رێکخراوەکانی ئەم ناوچەیە، دەبێت پەکەکە و پەیەدە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەنێوببردرێت چونکە بۆ ئەمریکا شەرمەزارییە کە دەیەوێت تیرۆر وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاربێنێت، هاوکاریکرنی ئەو گروپانە مەترسییەکی زۆر جدییە بۆ سەر تورکیا." 

سەرۆکی مەهەپە راشیگەیاند، "دەبێت ئەمریکا دەستبەجێ لە عێراق و سووریا نەمێنێت و هاوکارییەکانی لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە بپچرێنێت، ئێمە پێشنیاریان بۆ دەکەین با ئەو رێخکراوە بگوازنەوە بۆ وڵاتی خۆیان بەیەکەوە دەوڵەتێک دابمەزرێنن ئەگەرنا ئێمە هەنگاوی پێویست دەنێین، هەروەها دەبێت فەتحوڵڵا گولەن و ئەو ئەندامانەی فیتۆ کە لە تورکیا هەڵهاتوون لەوێ هێڵانەیان داناوە رادەستی تورکیا بکاتەوە. "

لەدوای کوردەتاکەی (15)ی تەمووزی ساڵی (2016) تورکیا فەتحوڵڵا گولەن، رێبەری ڕەوتی خزمەتی  تۆمەتبارکرد بەوەی دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی کوردەتاکە، هەروەها تورکیا ئەمریکا تاوەنبار دەکات بەوەی هاوکاری پەکەکە و پەیەدە دەکات لە سووریا و عێراق. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین