ئیمارات و عێراق لەسەر بەڕێوەبردنى بەندەرى فاو رێککەوتن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى لەگەڵ ئیمارات رێککەوتووە بۆ ئەوەى کۆمەڵەى بەندەرەکانى ئەبوو زەبى و بەندەرى فاو بە هاوبەشى بەڕێوە ببەن.

پێنجشەممە (18/نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، عێراق و ئیمارات بە هاوبەشى بەندەرى فاو بەڕێوە دەبەن. سوودانى زانیارى زیاترى لەسەر چۆنییەتى بەڕێوەبردنى بەندەرەکە نەخستۆتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لایەنە پەیوەندییدارەکان لە داهاتوو وردەکارییەکان بە تەواوى بخەنەڕوو.

حکومەتى عێراق دەخوازێک رێڕەوێک درووست بکات بۆ گواستنەوەى کاڵاکان لە نێوان رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەوروپا، لە رێگەى گواستنەوەى کاڵاکان داهاتى بازرگانى زیاتر بکات 

بەندەرى فاو گەورەترین بەندەرە لە بەسرە لە باشوورى عێراق، بەر لە (13) ساڵ بەردى بناغەى ئەم بەندەرە دانرداوە.

لە مانگى شوباتى ئەمساڵ بونیادنانى نزیکەى لە (60%) توونێلەکانى ژێر دەریاى تەواوبوو، باشوورى عێراق لە رێگەى تورکیاوە بە بازرگانى نێودەوڵەتى دەبەستێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین