بانكى ناوەندى عێراق هۆشدارى دەدات لە مامەڵەى وهمى  بە دۆلار کوردستان- عێراق

نوچە نێت

بانكى ناوەندى عێراق لە راگەيێندراوێكدا هۆشدارى دەداتە هاووڵاتيان خۆيان بە دوور بگرن لە پڕكردنەوەى لينكى داواكارى دۆلار بە نرخى فەرمى لە هەندێك لاپەڕەى تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان بەناوى كۆمپانياى رێگەپێدراو بە دۆلار بە نرخى بانكى ناوەندى.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، مانكى ناوەندى عێراق راگەيێندراوێكدا،ئاماژە بەوە دەكات، چەند لاپەڕەيەكى وەهمى لەسەر تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان كە وەك كۆمپانياى ئاڵوگۆڕى مۆڵەتپێداراو خۆيان ناساندووە، بانگەشە بۆ فرۆشتنى دۆلار بە نرخى فەرمى دەكەن، ئەو لاپەڕانە هيچ رێگەپێدرانێكى فەرميان نييە.

لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكە هاتووە، ئەو لاپەڕانە لينك بۆ پڕكردنەوە دادەنێن، تاوەكوو هاووڵاتى لە رێگەى ئەو  كۆمپانيا وەهميانە وادەى وەرگرتنى دۆلار بۆ گەشتياران ديارى بكات.

بەڕێوەبەرايەتى چاودێرى بەسەر دامەزراوە داراييە نا بانكييەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، رێكارى ياساييان بەرانبەر خاوەنى ئەو لاپەڕانە گرتۆتەبەر.

بەرێوەبەرايەتى چاودێرى داوا لەو كەسانە دەكات، كە خواستى كڕينى دۆلاريان بە نرخى فەرمى هەيە پێويستە لە رێگەى ماڵپەڕى كۆمپانيا مۆڵەتدراوەكان  داواكارى پێشكەش بە بانكى ناوەندى بكەن.

ماوەى چەند ساڵێكە دۆلارى بلۆككراو لە رێگەى چەند تۆڕێك بە ناوى كۆمپانيى مۆڵتپێكراوە مامەڵە بۆ دۆلار دەكەن، تا ئێستا خەڵكێكى زۆر زيانيان بەركەوتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین