گەندەڵى سەدە لە بەندەرى فاو ئاشکرا دەبێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ئەندام پەرلەمانى کورد لە پەرلەمانێکى عێراق ئاشکراى دەکات، گومان دەکرێت بەندەرى فاو لە بەسڕە بە قەبارەى (20) ملیار دینار گەندەڵى کرا بێت، پەرلەمانى عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25-4-2024) سۆران عومەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، "لیژنەیەک لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لەعێراق پێکهێنرا، ئەم لیژنە لە (13) پەرلەمانتار پێکهاتووە."

ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردەى عێراق کە ئەندامى ئەو لیژنەیە دووپاتى دەکاتەوە و دەڵێت دەستمان، "بەکارکردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەسەر کۆمپانیای گشتی بەندرەکانی عێراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لەبەندەری فاو، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی (20) ملیار دۆلار دەکرێت."

بە بڕیارى موحسین مەندەلاوى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە. سۆران عومەر ڕایگەیاند، بەپێی بەڵگەکان، قیرتاوکردنی تەنیا یەک کیلۆمەتر لە شەقامی بەندەرەکە (7.3) ملیۆن دۆلاری تێچووە.

وا بڕیارە لیژنەکەى پەرلەمانى عێراق سەردانى بەندەرى فاو بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە بوونى هەر جۆرە گەندەڵێک لەو بەندەرە.

بەندەری فاوی گەورە یەکێک لەگەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبیە، دەیەم گەورەترین بەندەرە لەجیهاندا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین