ئەمەريكا و عێراق رێككەوتنى نوێ لە بوارى وزە واژۆ دەكەن کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ئەمەريكا و عێراق راگەيێندراوێكى هاوبەشيان بڵاوكردەوە، كە كۆمپانياكانى هەردوولا لە بوارى وزە و چەند رێككەوتنيان بۆ سوودوەگرتن لە بوارى گازى سرووشتى واژۆ كرد بۆ بەرهەمێنانى كارەبا لە عێراق، بۆ ئەوەى پشتبەستن بە ئێران كەمبكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، كۆمانياكانى ئەمەريكا و عێراق چەند رێككەوتنێكيان لە بوارى وزە واژۆ كرد، ئەوەش بۆ بەرهەمهێنانى كارەبا لەناوخۆى عێراق، تاوەكوو پشتبەستن بە ئێران كەمبكاتەوە. 

لە بەشێكى راگەيێندراوەكە هاتووە، عێراق خاوەنى توانايەكى بەهێزە بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوە سرووشتييەكانى گازى سرووشتى و وەبەرهێنانە لە ژێرخانى نوێ وزە و سەرچاوەكانى وەزەى پاك، بە هاتنى (2030) عێراق دەبێتە خاوەنى وەزەى تەواو پێويستى بە هاوردەكردنى وزە لە ئێران نامێنێت.

جيفرى بەيات، ياريدەرى وەزيرى دەرەوە لە نووسينگەى سەرچاوەكانى وزە لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، لە دوو ساڵى داهاتوو پەرە بە پڕۆژەكانى وزە دەدەين، چونكە لە چەند ساڵى رابردوو بە شێوەيەكى پێويست كەرتى نەوت و گاز بەرهەمێنانى تێدا نەكراوە.

سەبارەت بەو كۆمپانيا ئەمەريكيانەى لێكتێگەيشتنيان لەگەڵ عێراق واژۆكردووە، هەريەك لە كۆمپانياى بى ئاڕ و بيكەر هيوز و جێنەڕال ئيكتريك كارەكان دەكەن، سەبارەت بە بڕى تێچووش كۆمپانياكان هيچ بڕێكيان ئاشكرا نەكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین