ئەمەریکا هۆشدارى دەداتە ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسانى باڵاى ئەمەریکا  رایگەیاند، هەڵسەنگدانى واشنتن جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، پێویستە ئیسرائیل پەلە لە وەڵامدانەوەى هێرشەکانى چەند رۆژى رابردوو نەکات، چونکە هەر هێرشێکى ئاشکرا و گەورەى بکاتە سەر خاکى ئێران، تاران وەڵامى دەداتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (15/نيسان/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، بەرپرسانى ئەمەریکا هۆشداریان داوەتە ئیسرائیل بەهۆى مەترسى زیادبوونى ئاڵۆزییە ناوچەییەکان پێویستە ئیسرائیل هەوڵى زیاترى بەرگرى لەخۆى بدات دژ بە هێرشەکانى ئێران، بەڵام نابێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت.

بەپرسێکى باڵاى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەداتەوە، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا بە تەلەفۆن داواى لە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل کرد، پێویستە بەوردى و بە شێوەیەکى ستراتیژى بیر لە زیادبوونى ئاڵۆزییەکان بکرێت کە لە ئەنجامى هەر هێرشێکى ئیسرائیل بۆ سەر تاران درووست بێت.

ئەو بەپرسە ئەمەریکیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئیدارەى بایدن لە گفتوگۆکانى لەگەڵ حکومەتى ئیسرائیل بەردەوام هۆشدارى دەدەن لە وەڵامدانەوەى ئیران. 

ئەو بەپرسە ئەمەریکییە کە ناوى ئاشکرا نەکردووە، واشنتن بەشێک نابێت لە هێرشى ئیسرائیل دژ بە ئێران، ئامانجیشیان رێگرییە لە ئاڵۆزبوونى زیاتر و کۆنتڕۆڵکردنى قەیرانى غەزە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین