گوتەبێژى حکومەتى عێراق: بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى مووچە پابەندکەرە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

باسم عەوادى، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە بۆ هەموو لایەک پابەندکەرە و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بە دروستی جێبەجێ دەکرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/ نيسان/ 2024) گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بە رووداوى رایگەیاند، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیی پلە یەکی عێراقن. 

لە بەشکى دیکەى قسەکانى سەبارەت بە سەردانى محەمەد شیاع سوودانى بۆ ئەمەریکا ئاماژەى بەوە کرد، بەرپرسی ئەمنی و سەربازی لەم سەردانەی سوودانی بۆ واشنتن بەشدار نین، "ئەمە سەردانێکی سەربازی و ئەمنی نییە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، کاراکردنەوەی رێککەوتنی ستراتیژی، پەیوەندیی سەربازییەکان و تاوتوێکردنی ئەرکی ئاییندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەجێندای سەردانەکەی سوودانین بۆ ئەمریکا.

بەگوێرەى قسەکانى عەوادى لەو سەردانە، باس لە کشتوکاڵ، ژینگە و چەند پرسێکی دیکە دەکرێت، دەمانەوێت پەیوەندییەکە لە سرووشتێکی سەربازییەوە بگوازینەوە بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین