ئەپیکور: گەشبینین بە دەستپێکردنى هەناردنەوەى نەوتى کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور ڕایگەیاند، پێشوازى لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەن، ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.

ئەمڕۆ شەممە (13/نیسان/2024) محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە بانگهێشتێکى فەرمى ئەمڕۆ دەگاتە واشنتۆن، چاوەڕێ دەکرێت دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى کوردستان بێت یەکێک بێت لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکە.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە بارەى کۆبوونەوەى سوودانى بایدن لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، دەكرێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە کە لە بەرژەوەندیی هەرێمى کوردستان عێراق بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵگرتنی بەربەستێكی سەرەكی لەبەردەم وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لە عێراق.

هاوکات مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور ڕایگەیاند، هیوادارین کۆبوونەوەى سوودانى و بایدن ببێتە هۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا.

وتەبێژى ئەپیکور گەشبینە لەبارەى کۆبوونەوەکانى شاندى باڵاى ئەمەریکا و عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق تورکیا دەست پێبکاتەوە.

مایڵز کاگینز بۆ یەکەمجار ئاشکراى دەکات ئەوان وەک ئەپیکور لە ڕێگەی چەند ئەندامێکی کۆنگرێسەوە هەوڵییانداوە "ئەو ئەندامانەی کونگرێس چەند نامەیەک بنێرن بۆ کۆشکی سپی، بۆ ئەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێبکاتەوە. هەروەها داوامان کردووە لە کۆنگرێس فشار لە حکوومەتی عێراق بکەن تاکو هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پبکاتەوە.

هەروەک مایڵز کاگینز دەڵێت، ئەپیکور نوێنەرایەتی هەشت کۆمپانیای نەوتی دەکەن، هیچ کامێک لەم هەشت کۆمپانیایانە ڕێککەوتنێکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەبووە، بەڵام ئەپیکور ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین