دەمیرتاش هەڕەشە لە ئەردۆغان دەكات تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاشن، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، له‌ په‌يامێكدا بۆ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ئاگادارى هه‌موو فێڵ و ئه‌و پلانانه‌ين كه دژ گه‌له‌كه‌مان دايده‌رێژى، بەڵام ئه‌مجاره‌ هه‌رگيز ڕێگه‌ت پێناده‌ين له‌ خولێكى تر ئازارى گه‌له‌كه‌مان بده‌ى.

پێنجشه‌ممه‌ (12/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (ئينديپێت) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، له‌ ئێستادا له‌ به‌نديخانه‌ى ئه‌ديرنه ده‌ستگيركراوه‌، له‌ لاپەڕەی فەرمی خۆى سه‌باره‌ت به‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا  په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا دەڵێت، "رێگه‌تان پێناده‌ين ئه‌مجاره‌ له‌ خولێكى تر گه‌له‌كه‌مان ئازاربده‌ن." ‌  

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ى به‌مه‌ش كرد، "گفتوگۆكانى به‌مدواييانه‌ بۆمان ديارى ده‌كات كه‌ ئايا كام لايه‌ن هه‌ڵبژێردران ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت. له‌ ئێستادا يه‌ك شت هه‌يه‌ كه‌ به‌دڵنياى يه‌كلايبۆته‌وه‌، ئێمه‌ پێكه‌وه‌ له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ چەوسێنەرە رزگارمان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ تواناى كه‌سدا نييه‌ بيگۆرێت." 

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌گۆرينى ده‌سه‌ڵات دەمیرتاش روو لە ئەردۆغان دەكات و ده‌ڵێت، "ده‌زانن بۆ؟ چو‌نكه‌ ميلله‌ت بريارى خۆى داوه‌، ئه‌م بابه‌تە كۆتاى پێهاتووه‌، ئێمه‌ ئاگادارى فه‌موو ئه‌و فێڵ و يارييه‌ نەگریسەكانین كه‌ تۆ ئه‌نجامى ده‌ده‌ى، له‌ خولێكى تر ڕێگه‌ت پێناده‌ين ئازارى گه‌له‌گه‌مان بده‌ى." 

هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە ئاماژە بەوە دەكات ئه‌گه‌ر ده‌پرسى چۆن ئه‌و كاره‌ ده‌بێت با من وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌، چو‌نكه‌ ئه‌م ميلله‌ته‌ تۆى كێشاوه‌، هه‌موو بابه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌يه‌، ئه‌ردۆغان بيت يان نه‌بيت. بۆيه‌ش وه‌ره‌ سه‌ر شانۆ بابتبينم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین