هه‌ده‌په‌ گوڵتان كشناك بۆ كانديدى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى دياريده‌كات تورکیە

نوچەنێت

به‌رپرسێكى هه‌ده‌په‌ رايده‌گه‌يێنێت، "ئه‌گه‌ر‌ كه‌ماڵ كليچدارئۆغڵو وه‌ك كانديدى سه‌رۆك كۆمارى توركيا به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆغان دياريبكرێت، ئه‌وكات ده‌توانرێ پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسيه‌ى زيندانيكردنى كەشناك بكرێت."

شه‌ممه‌ (17/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، ئيسماعيل سه‌يماز، رۆژنامه‌نوسى ناسراوى تورك له‌ كه‌ناڵى (هاك تيڤى) سه‌باره‌ت به‌ كانديدى هه‌ده‌په‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى رايگه‌ياند، "هه‌ده‌په‌ بريارى داوه‌ ژنێك وه‌ك كانديد بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ديارى بكات، ئه‌م كانديده‌كه‌ش (گوڵتان كشناك)‌، سه‌رۆكى پێشووى شاره‌وانى دياربه‌كر و جێگرى پێشووى سەرۆكى شارەوانى سيرته‌." 

سايماز له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى سه‌باره‌ت به‌ وه‌ى هيچ بريارێكى كۆتاى له‌باره‌ى كشاناكه‌وه‌ نييه‌، كه‌ شه‌ش ساڵه‌ له ‌زيندان به‌ندكراوه‌ گوتى، "به‌رپرسێكى هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياندووه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مال كڵيچدارئۆغڵو وه‌ك كانديدى سه‌رۆك كۆمارى دياريبكرێت ئه‌وه‌ ده‌توانن پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسيه‌ى كشاناك بكه‌ن وئه‌م به‌رپرسه‌ى هه‌ده‌په‌ ده‌شڵێت، هه‌موو ئاسانكاريى پێويست پيشان ده‌ده‌ين." 

پێشتر به‌رپرسانى هه‌ده‌په‌ چه‌ند جارێك ڕاگه‌ياندووه‌، ئه‌گه‌ر شه‌ش پارته‌كه‌ى توركيا له‌سه‌ر كانديدێكى دياريكراو ڕێكنه‌كه‌ون، هه‌ده‌په‌ كانديدى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ده‌بێت. 

لە تشرینی یەكەمی ساڵی (2016)  لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی كرێكاران تا ئێستا زیندانیكراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین