تەقینەوەیەکى گەورە لە تورکیا روویدا تورکیە

نوچەنێت:

ئەمڕۆ ئێوارە تەقینەوەیەكی بەهێز لە شەقامی ئیستقلال ئیستەنبۆڵ هەژاند، بەگوێرەی دواین ئامار تا ئێستا ژمارەی قوربانیان گەیشتۆتە بەرزبۆتەوە بۆ (53) كەس.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (13/تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌ووه‌، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌ كاتژمێر چوارى ئێوارە له‌ ئيسته‌نبۆڵ ڕوويدا، له‌باره‌ى ڕوودانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكايه‌تى داواكارى گشتى ئه‌سته‌مبۆڵ رايگه‌ياند،  “لێكۆلينه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌، تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی بەرانبەر ئەو تەقینەوە رانەگەیاندووە."

لە لایەكی ترەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، “لە تەقینەوەیی شەقامی ئیستقلالی ئیستەنبۆڵ شەش كەس گیانیان لە دەست داوە، هەروەها (53) كەسی تریش بریندار بوون."

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆك كۆماری توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “ناسنامەی ئەنجامدەرانی ئاشكرا دەكەین و تاوانباران سزادەدەین."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین