سەرۆك وەزيرانى نوێى سويد بەڵێنى هاوكارى بە توركيا دەدات تورکیە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و ئۆلف كریسترسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات كرد.سەرۆك وەزيرانى نوێى سويد بەڵێنى هاوكارى بە توركيا دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/تشرینی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند،" سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆك وەزیرانی سوید لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندی هەردوو وڵات كرد، هەر لەو پەیوەندییە ئەردۆغان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە سەرۆك وەزیرانی نوێی سوید كرد."

لە بەشێكی تری ئەو پەیوەندییە گفتوگۆیان لەسەر یاداشتی لێتێگەیشتنی سوید و توركیا و فینلەندا كرد، كە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە پەراوێزی لووتكەی وڵاتانی ناتۆ واژۆكرا، سەرۆكی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "بەرژەوەندی هاوبەش ئەوە دەخوازێت ناكرێت سوید ئەندامی ناتۆ بێت و پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ توركیا ببێتە بارمتەی رێكخراووەكانی وەك پەكەكە و گرووپەكانی تر."

سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوە كرد، "دیداری سەرۆك وەزیرانی سویدی دەرفەتێكە بۆ تاقیكردنەوەی راستگۆیی ئەو وڵاتە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی پارتی كرێكاران، پێشتریش سەرۆك وەزیرانی سوید داوای دیدارێكی كردووە بۆ ئەوەی پێكەوە گفتوگۆ لەسەر رادەستكردنی داواكراوەكان بكەین."

لەلايەكى ترەوە ئۆڵڤ كريستيرسۆن، سەروەك وەزيرانى سويد لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر بڵاويكردەوە، حكومەتەكەى لێكتێگەيشتنى سێقۆڵى جێبەجێ دەكات.

لە بەشێكى ترى نووسينەكەى ئاماژەى بەوە كردەوە، “لەو نزيكانە سەردانى ئەردانى ئەنقەرە دەكەم."

لە كۆتايى مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ، توركيا و سويد و فينلەند رێككەوتنێكى سێقۆڵيان واژۆ كرد، هەردوو وڵات بەڵێنيان داوە، هاوكارى تەواوى توركيا بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەى پارتى كرێكارانى كوردستان و گرووپەكانى تر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین