وەزيرى دەرەوەى توركيا بۆ پشتگيرى له‌ سعوديه‌ ره‌خنه‌ له‌ ئه‌مه‌ريكا ده‌گرێت تورکیە
مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ره‌خنه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به‌ بڕياره‌كه‌ى (ئۆپێك پلەس)

رۆژى هه‌ينى (21/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكردۆته‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به‌شدارى له‌ كۆنگره‌ى مێرسين كرد، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ره‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر سعوديه‌ له‌ لێدوانێكدا ره‌خنه‌ى له‌ كاردانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا به‌رامبه‌ر به‌ برياره‌كه‌ى ئۆپێك +پلەس گرت و گوتى، "وا ده‌بينين وڵاتێك هه‌ڵسێت هه‌ڕه‌شه له‌ سعوديه‌ بكات ئەوە ئازايەتييە، بەڵام ئه‌م ئازايه‌تييه‌ كارێكى باش نيه‌."

لە بەشێكى ترى قسەكانى چاوشئۆغلو سه‌باره‌ت به‌ نرخى نه‌وت و گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران گوتى، "ئه‌م سزايانه‌ لابه‌ن ده‌تانه‌وێت به‌م كرده‌وانه‌تان نرخه‌كان دانا‌به‌زن، بەڵام دەتوانێت كێشه‌كه‌ به‌ هه‌ره‌شه‌كردن له‌ وڵاتێك وه‌كو سعوديه‌ چاسەر بكەن." 

لە چەند رۆژى رابردوو بەهۆى دانەبەزاندنى نرخى وزە، ئەمەريكا هەڕەشەى لە حكومەتى سعوودييە كرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین