ئەمڕۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دادگایى دەکرێت تورکیە

نوچەنێت:

دواى چوار ساڵ لە زیندانیکردنى، ئەمڕۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووترى پارتى دیموکراتى گەلان وا بڕیارە جارێکى دیکە دادگایى دەکرێتەوە.

 

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، سەحەلادین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لەلایەن دادگاى تورکیاوە، بە تواناى بانگەشکردن بۆ تیرۆر لە (2016) دەستگیرکرا.

دادگاییکردنەکەى سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەمڕۆ سێ شەممە لە گرتووخانەى ئەدیرنەوە بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ بەشدار دەبێت و دادگاییکردنەکەش بەیانى ڕۆژى چوارشەممەش بەردەوام دەبێت.

دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا، لە ساڵانى (2020-2021) چەند جارێک داواى ئازادکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تورکیا کردووە، هەروەها دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا، سەرەتاى ئەمساڵ بە فەرمى دەستگیرکردنى دەمیرتاش  بە ناوى پیشتیوانیکردنى لە تیرۆر ڕەتکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین