بۆچى پیاوى باڵابه‌رز و ژنى باڵا كورت سه‌رنجى یه‌كتر راده‌كێشن؟ تەندرووستی و ستایل

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى ئه‌نجامدراون ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌گه‌ر پیاوێك باڵابه‌رز بێت و باڵاى ژنه‌كه‌ى له‌خۆى كورتتر بێت، ئه‌وا كه‌متر له‌ هاوسه‌رانى تر كێشه‌یان هه‌یه‌ و زیاتر سه‌رنجى یه‌كتر راده‌كێشن.

ئه‌گه‌ر ژنێك باڵاى كورت بێت و پیاوه‌كه‌ى زۆر له‌ خۆى درێژتر بێت، تێڕوانینى كۆمه‌ڵگه‌ بۆ ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ جۆرێك به‌ توانج ده‌بێت و به‌ نامۆیى سه‌یرى بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م جیاوازییه‌ له‌ باڵا سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌رنجڕاكێشانى یه‌كتر و ته‌نانه‌ت ئه‌م دوو جۆره‌ كه‌سه‌ كێشەیان کەمترە و به‌ یه‌كه‌وه‌ دڵشادترن.

توێژه‌ران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كاتێك ژنێك باڵاى كورت بێت ئه‌وا حه‌ز ده‌كات پیاوه‌كه‌ى له‌ خۆى به‌رزتر بێت و زیاتر هه‌ست به‌ ئاسووده‌یى ده‌كات و پێیوایه‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌توانێ زیاتر ژیانى پارێزراو بكات. له‌ به‌رانبه‌ریشدا پیاوى باڵا به‌رز زۆر شانازى به‌خۆى ده‌كات و پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر ژنێك باڵاى له‌خۆى كورتتر بێت، ئه‌وا زیاتر تایبه‌تمه‌ندى مێینه‌یى ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌رنجى راده‌كێشێ.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین