گرژیى له‌ خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا دروست بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در له‌ به‌غدا ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌، له‌ نزیك ناوچه‌ى سه‌وز كه‌ باره‌گاى گرنگترین دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى لێیه‌، گرژیى له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروست بوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30 /ته‌مووز/ 2022 لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در له‌ به‌غدا ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌، ميدياكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سه‌وز كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ بچنه‌ ژووره‌وه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان گرژیى  له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروست بووه‌. باس له‌ بوونى برینداریش ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا زانیاری ورد نییه‌.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو خۆپیشاندانێكى تر له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نگرانى سه‌در توانیان بچنه‌ ناو باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان،  وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌ دژى كاندیدبوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌وه‌. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین