شه‌ش سه‌ركرده‌ى شیعه‌ میكانیزمى به‌ڕێوه‌بردنى عێراق دیار ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى له‌به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى كردووه‌، ئه‌م به‌ره‌یه‌ لیژنه‌یه‌كى له‌ شه‌ش سه‌ركرده‌ى باڵاى شیعه‌ پێكهێناوه‌، تا میكانیزمى به‌ڕێوه‌بردنى عێراق دیارى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28 حوزه‌یرانى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، به‌ره‌كه‌ لیژنه‌یه‌كى شه‌ش كه‌سى پێكهێناوه‌، بۆ دیاركردنى مایكانیزمى به‌ڕێوه‌بردنى حكومه‌تى عێراق و ئاراسته‌كردنى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه‌ى.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ دركاندوویه‌تى، لیژنه‌كه‌ له‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌مانه‌ پێكهاتووه‌: نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌، فالح فه‌یاز سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى عه‌تا.
سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌یش كردووه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ ئه‌ركى داڕشتنى سیاسه‌تى گشتى ده‌بێت و میكانیزمه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن دیارى ده‌كات.

تا ئێستا هیچ لێدوانێكى راشكاوانه‌ له‌ لایه‌ن به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م لیژنه‌یه‌ نه‌دراوه‌. به‌ڵام دووپاتى ئه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى خه‌ریكى دانوستاندنن بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین