کۆبوونەوەى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان دواخرا کوردستانی

نوچەنێت:

سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ کۆبوونەوەى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان ئەنجام نادرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) مونا قەهوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان روونیكرده‌وه‌، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان کۆنابنەوە، دواخرا بۆ ڕۆژى (24)ـى ئایارى (2022)."

دواخستنى ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایه‌، ڕۆژى دووشەممە (16)ـى ئایار (2022) تایبەت بە نوچەنێت ڕاگەیاند، ڕۆژى سیشەممە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى، "كاراكردنەوەى کۆمسیۆن، یاسای هەڵبژاردن و چەندین یاداشتیش لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بۆ دانیشتنی پەرلەمان و بۆ میوانداری کردنی وەزیرەکان."

جێگەى ئاژەپێدانە، پەرلەمانى کوردستان ماوەى (75) ڕۆژە هیچ دانیشتنێکى ئەنجام نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین