هەپەگە ئامارى کوژراو و بریندارانى سوپاى تورکیا ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر شەڕ و پێکدادانەکانى سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پەکەکە، هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، تا ئێستا بە دەیان سەربازى تورکیا لەشەڕەکە کوژراون و برینداربوونە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/نیسان/2022) هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لە شەوی (17) نیسانەوە هەتا شەوی ڕابردو (141) سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین کوژراون و (23) سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون، هاوكات سێ فڕۆکەی سیخوڕ خراونەتە خوارەوە و زیانیش به‌ دو هه‌لیکۆپتەر گه‌یه‌نراوه‌.

جێگەى ئاماژەپێدان ئۆپراسیۆنى سەربازیى (چنگ – قوفڵ) لەلایەن سوپاى تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە (18) نیسانەوە ڕاگەیێندرا، لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤاشینی باشووری کوردستان لە سنوورى چیاى مەتین بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە لە هەردوولا ژمارەیەک گەریلا و سەرباز کوژراون، دوێنێ خەلووسى ئاکار، وەزیرى بەرگریى تورکیا ڕاگەیاند، ئۆپراسیۆنى (چنگ-قوفڵ) لە ئاسمان و زەمینەوە دژ بە گەریلاکانى پەکەکە بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین