مەسرور بارزانى: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵیى عێراق نادەستووریە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم لە کۆبوونەوەى هەفتانەى دا بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى بە سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، "بە نادەستووری ونادادپەروەرانە دادەنێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/شوبات/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆک حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیران لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک پەیامێکى بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانى لە پەیامەکەیدا سەبارەت سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران، بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونش، نووسیویەتى، لە "دیدارەکانماندا جەختمان لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا."

سەبارەت بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، " دوای گفتوگۆی چڕ و هەمەلایەنەی بڕیارەکە، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بە نادەستووری ونادادپەروەرانە دادەنێت و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن و داکۆکیکردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی ھەروەک لە دەستووری عێراق جێگیرکراون، لە هەمانکاتدا حکومەتی هەرێم هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە. "

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین