قۆناغى سێیەمى شەقامى (150) مەترى دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە بڕیارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەست بە "جێبەجێکردنی کارەکانی بەشی سێیەمی شەقامی (150) مەتریی ھەولێر دەکرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/شوبات/2022)، حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لەو ماوەیە دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنى قۆناغى سێیەمى شەقامى (150) مەتریى هەولێر دەکرێت.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەشى سێیەمى شەقامى (150) مەتریى هەولێر "ئەو بەشەی شەقامەکە، یەکتربڕی ھەولێر - بەحرکە تاوەکو ڕێگەی ھەولێر - گۆپاڵ دەگرێتەوە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە (26-09-2018) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی شەقامی 150 مەتریی هەولێری دانا. شەقامى (150) مەترى لە پێنج قۆناغ پێک دێت.ساڵى ڕابردوو قۆناخی یه‌كه‌م تەواو بوو،‌ کە لە رێگه‌ی شه‌قڵاوه‌ تاوەکو رێگه‌ی به‌حركەیە‌ و‌ قۆناخى دووەم لە لە ڕێگەى شەقڵاوە تاوەکو ڕێگەى کۆیەیە، ئێستا لەژێر جێبەجێکردن دایە و وا بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ تەواو بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین