پۆلیسى هەولێر: ئەو بکوژە دەستگیرکرا کە  گەنجێکى (30)ى ساڵى کوشتبوو کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو بکوژى ئەو گەنجە بدۆزینەوە کە دوێنێ شەو لەسەر شەقامى (100) مەترى هەولێر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەى خۆى کوژرا.

ئەمڕۆ شەممە (15/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ئاشکراى دەکات، "دوای ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن لە شەقامی (١٠٠) مەتری، دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ کرد لە لێکۆڵینەوەکان توانیان ناسنامەی کوژراو بدۆزنەوە کە تەمەنی (٣٠) ساڵە بەناوی (ناسراو سوار خورشید)."

پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "بەمەبەستی بەدواداچوون کردن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار، لەهەمان شەودا تیمەکانمان توانیان بکوژی سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکەن بەناوی تۆمەتبار (ش. و. ح.)، تەمەن (٢٨) ساڵ."

بەوتەى پۆلیسى هەولێر لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتەبەر و دراوەتە دادگا و بەپێی ماددە ی(٤٠٦) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین