فازڵ حاجی: سزادانى شۆفێران بۆ پاراستنى گیانیانە، نەک بەتاڵکردنی گیرفانیان کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

وتەبێژی پۆلیسى هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، شوفێران بۆ دوو هەزار دینار کەمتر، ئاگرکوژێنەوەى بچووک بۆ ئۆتۆمبێلى گەورە دەکڕن، دەشڵێت، "سزادانى شۆفێران بۆ گیرفان بەتاڵکردنیان نییە."

ئەمرۆ دووشەممە (28)ى تشرینى دووەم (2021)، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆى هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت ڕایگەیاند، "شۆفێران ئاگر کوژێنەوەی بچووک بۆ ئۆتۆمبێلى گەورە دەکڕن، لەبەر ئەوەى دوو هەزار دینار هەرزانترە."

فازڵ حاجى سەبارەت بە گرنگى هەڵگرتنى ئاگرکوژێنەوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکاندا و مەرجەکانى، نموونە بە سوتانى ئەو ئۆتۆمبێلەى دوێنێ هەولێر دەهێنێتەوە، وەک خۆى دەڵێت، "زیاتر لە   (100) ئاگر کوژێنەوەیان لێدا بەڵام ئۆتۆمبێلەکە هەر سووتا، بۆیە دەبێ بزانین ئەو ئاگر کوژێنەوەی دەیکڕین ماوەى بەسەرچوونى شەش مانگە، وە ئەگەر جۆری ئاگر کوژێنەوەکە باش نەبێت بۆی هەیە لەکاتى بەکارهێنان ئاگرەکە زیاد بکات نەک کەم بکات."

وتەبێژى پۆلسى هەولێر ڕاشیگەیاند، " لەکاتى دانانى مەفرەزەکانى هاتووچۆ سەیری هەموو ئەو شتانە دەکەین کە شۆفێر پێیەتی و نابێ ئاگرکوژێنەوەکەى بەسەرچووبێت، بەڵام شۆفێر هەیە لە پشکنینی هەززە بەس بۆ ئەوەی دەربچێت، ئاگرکوژێنەوەیەک دەکڕێت، ڕەنگە هەر کارنەکات."

سەبارەت بە سزادانى ئەو شۆفێرانەى ئاگرکوژێنەوە هەڵناگرن، فازل حاجی ئاماژە بەوەدەکات، رێکار و سزاکانى ئەوان تەنها بۆ سەلامەتى گیانى شۆفێرانە نەک گیرفان بەتاڵکردنیان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین