ڕووسیا: فڕۆکەکانمان ڕێگەیان لە سنوورشکێنیی دوو فڕۆکەی ئەمریکا گرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، کە دوو فڕۆکەی جەنگیی ڕووسیا ڕێگەیان گرتووە لە دوو فڕۆکەی ئەمریکی کە خەریکبوو بێنە ناو سنوورى بواری ئاسمانیی روسیاوە لە ناوچەی دەریای ڕەش.

ناوەندی بەرگریی نیشتیمانیی روسیا رایگەیاند، کە دوو فڕۆکەی ئەمریکی لەسەر ئاسمانی دەریای رەش بەرەو سنوورەکانی روسیا دەهاتن، بۆیە دوو فڕۆکەی رووسی لە جۆری سو-30 بۆ ڕێگرتن لە سنوربەزێنیی فڕۆکە ئەمریکییەکان فڕین، لە ئەنجامدا فڕۆکە ئەمریکییەکان ئاراستەیان گۆڕی، دواتر فڕۆکە روسییەکان بە سەلامەتی گەڕانەوە بنکەکانیان و نەیانهێشت سنووری دەوڵەت ببەزێنرێت.

ناوەندە کە لە بەیاننامەکەیدا هەروەها دەڵێ "رادارەکانی روسیا ئەو ئامانجانەیان لەسەر دەریای رەش دەستنیشان کردبوو کە ئەو فڕۆکانە لە سنووری روسیا نزیک دەبوونەوە". 

ڕووسیا پێشتریش نیگەرانیی خۆی دەربڕیبوو لە زیادبوونی چالاکیی سەربازیی هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ناوچەی دەریای رەش و هۆشداری دابوو کە ئەو کارانەیان ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین