دژەتیرۆرى کوردستان لەسەر تەقەى خۆشى ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دژەتیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجانى هەڵبژاردنەکانى عێراق پەنا بۆ تەقەى خۆشى نەبن و بە دیاردەیەکى ناشرین ناوى دەبات.

ئەمڕۆ دووشەممە (11)ى تشرینى یەکەمى (2021)، دژە تیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی یٔەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی شادییەکانت بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى دژەتیرۆرى کوردستان هاتووە، "داواکارین، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا پابەند بوون بە رێنماییەکانەوە، بە هەمان شێوە پابەند بن بە رێکارە ئەمنییەکانیشەوە."

لە لاپەڕەى تۆڕى فەرمى خۆى دژەتیرۆرى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک نووسیوویەتى، "هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر."

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا دووپاتیشى دەکاتەوە، "بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی یٔێوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین