مەسرور بارزانى لەگەڵ مەترانەکانى هەرێمى کوردستان و دەشتى نەینەوا کۆبۆوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکى مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا، پشتیوانى حکومەتی هەرێم لە برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی دووپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (25)ى ئەیلوولى (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى شاندێکى مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندى مەترانەکانى هەرێمى کورستان ئاماژەیان بەوەکرد، "هەرێمی کوردستان، تاکە شوێنە لە عێراق و ناوچەکەدا، کە کریستیانەکان بە ئاشتی و ئارامی دەژین و مافەکانیان پارێزراوە."

هاوکات بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، "پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە برەودانی زیاتر بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دووپات کردەوە."

 

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاووتوێ کرا.

شاندی مەتڕانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا، ستایشی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، تاکە شوێنە لە عێراق و ناوچەکەدا، کە کریستیانەکان بە ئاشتی و ئارامی دەژین و مافەکانیان پارێزراوە، ڕۆڵی سەرۆکی حکومەتیشیان لە پشتگیریکردنی مافی پێکهاتەکان و ئەنجامدانی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و تێپەڕاندنی قەیرانەکان بەرز نرخاند. 

سەرۆکی حکومەت، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دووپات کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین