سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاریی ئاراسته‌ی نوێی كاركردنی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی (27/ئاب/2021) ئه‌ژی ئه‌مین سه‌رۆكی نوێی ده‌زگای زانیاریی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوو پۆست بڵاو ده‌كاته‌وه، له هه‌ردوو پۆسته‌كه‌دا، جه‌خت له ئاراسته‌ی نوێی ده‌زگای زانیاری ده‌كاته‌وه، كه له شێوازی كاركردنییدا ده‌یگرێته به‌ر.
سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی زانیاریی له پۆستی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت:"له چوارچێوه‌ی به‌رگریكردن له ئازادییه‌كان و رێزگرتن له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئه‌خلاقی پیشه‌یی، له پێناو ڕه‌خساندنی ژیانێكی ئارام و ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و دیموكرات، مه‌ده‌نی و خۆشگوزه‌ران و ئاوه‌دان، چڕكردنه‌وه‌ی جوهده هه‌واڵگرییه‌كان بۆ دابینكردن و پاراستنی ئاسایشی كوردستان به ئه‌ركی حه‌یاتیی خۆمان ده‌زانین".
له پۆستی دووه‌مدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌ژی ئه‌مین سه‌رنج له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵی ئه‌فغانستان داده‌نێت و له‌وه‌یشه‌وه داوای هه‌ماهه‌نگی له نێوان ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌كات، ده‌ڵێت:"هێرشەکانى کابوڵ ئاماژەیەکە بۆ هەموومان، کە هێشتا تیرۆریزم مەترسییەکى ڕاستەقینەیە و پێویستمان بەهەماهەنگى ئەمنى هەیە، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى گروپە توندڕەوەکان، پێویستە دەزگا ئەمنییەکانى کوردستان هەماهەنگى زیاتر بکەن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى تیرۆر‌و توندڕەوى، خواى گەورە سەبوورى کەسوکارى قوربانیان بدات".
ئه‌ژی ئه‌مین له دوای ڕووداوه‌كانی (8/ته‌موز/2021) به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كرا به سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی زانیاری، دواتر ڕۆژی (14/ته‌موز/2021) له كۆبوونه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌ژی ئه‌مینی به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی زانیاریی و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی دژه تیرۆر ناساندن، قوباد تاڵه‌بانی هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌یه گوتی:"پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن، له‌پێناو پاراستنی ئارامی و سه‌روماڵی هاوڵاتیان چاوكراوه‌تر بن، خۆیان له ده‌ستوه‌ردانی سیاسی به دوور بگرن، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیارده‌ی تاوان و دیارده‌ی دزێو و یاساشكێنی له كۆمه‌ڵگه، له‌ڕوی پیشه‌ییه‌وه په‌ره‌ی زیاتر به‌تواناكانی خۆیان بده‌ن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment