تەقینەوەیەکى بەهێز فڕۆکەخانەى کابول دەهەژێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

تەقینەوەیەکى گەورە فڕۆکەخانەى کابولى پایتەختى ئەفغانستان دەهەژێنێت و وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، هەواڵی تەقینەوەكەی فڕۆكەخانەی كابوڵی پشتڕاستكردەوە.

ئەمڕۆ ئێوارەى پێنجشەممە (26)ى ئابى (2021)، تەقینەوەیەکى بەهێز لە دەروازەى فڕۆکەخانەى کابولى پایتەختى ئەغستان ڕوویدا، جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر، هەواڵى تەقینەوەکە پشتڕاست کردەوە و دەشڵێت، تاوەكو ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی تەقینەوەكەوە و زیانەکانى نەزانراوە.

لەلایەکى تر بەپێى زانیارییەکانى ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ئەو شوێنەى قەینەوەکەى تێیدا رووداوە لە فڕۆکەخانە کابوول،‌ تا ئێستاش له‌ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ و ئه‌و هێزانه‌ی له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ن، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه‌دەبردرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین