وەزارەتى کارەبا: خواست لەسەر کارەبا بۆ (4400) مێگاوات بەرزبۆتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە هۆى هەندێ کێشەى تەکنیکییەوە لە هەولێر، "بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە (3400) هەزار مێگاوات بۆ (3000) مێگاوات" نزم بۆتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20)ى حوزەیرانى (2021)، وەزارەتى کارەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئاماژە بە کەمبوونەوەى بەرهەمێهنانى کارەبا دەکات بە هۆى بەرزبوونەوەى خواست لەسەر بەکارهێنانى کارەبا و کێشەکى تەکنیکى لە دوو وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەولێر.

وەزارەتى کارەبا ئاشکراشى دەکات، "لە سەرەتای مانگی حوزەیران، خواست لەسەر کارەبا (3800) مێگاوات بوو، هەروها لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر کارەبا بۆ (4400) مێگاوات بەرزبووەوە."

 

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:

- لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی گازی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ڕێژەی (400) مێگاوات لە (3400) بۆ (3000) مێگاوات نزمبووەوە.

- هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەباش بە ڕێژەی (600) مێگاوات بەرز بووەوە.

- لە سەرەتای مانگی حوزەیران، خواست لەسەر کارەبا (3800) مێگاوات بوو.

- لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر کارەبا بۆ (4400) مێگاوات بەرزبووەوە.

- کێشە تەکنیکییەکانی وێستەگەکانی لە کارکەوتوو بەم زووانە چارەسەر دەکرێن و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە ئاستی جاران.

- بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕووی کارەبا و کەمکردنەوەی بۆشاییەکە بۆ پێدانی کارەبای زیاتر داوا لە هاوڵاتییان دەکەین دەست بە بەکارهێنانی کارەباوە بگرن و ئەو ئامێر و گلۆپانەی کە زۆر پێویست نین کەم بکەنەوە، بەتایبەتی ئەو هاوبەشانەی کە پێوەری زیرەکیان نەبەستووە و دەگاتە 52% هاوبەشانی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین