ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبەش پێکهێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

یەکەم ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبەش لە خانەقین دروستکرا و بەرپرسێکى سەربازیى لە وەزارەتى پێشمەرگەش ڕایدەگەینێ، ئەمە هەنگاوێکى گرنگە بۆ نەهێشتنى جمووجۆڵى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش و ئەو مەترسیانەى هەیە نەمێنێت.

عەمید عوسمان ریشە، بەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕى (KDP) ڕاگەیاند، دروستکردنی ژوورە ھاوبەشەکان دەستی پێکراوە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و حکوومەتى، کە پێشتر لە ھەولێر و بەغدا ژوورى هاوبەش  دروستکراو بوون،  ئەوانەی ئێستاش ھەر چواری کە دەستبەکار بوون، پلانیان دەبێت بۆ ئەوەی ناوچەکە بپشکنن و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لەو ناوچانە ئەنجام بدەن.

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئاماژە بەوەش دەکات، دروستکردنى ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی لەو شوێنانەى بۆشایی ئەمنی یان جموجۆڵی داعش هەیە، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ئەنجام بدرێت و ئەو مەترسییەی لە ناوچەکەدا ھەیە نەمێنێت.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، هەر ئەمڕۆ (20)ى ئایارى (2021)، وەزیرى بەرگرى عێراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنیی کەرکووک و بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ راوەدوونانی چەکدارانی داعش،  سەردانی کەرکووکی کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین