ئه‌بوبه‌كر كاروانی: به‌یاننامه‌ی دۆڵمهباخچە بایه‌خی مێژوویی بۆ كورد هه‌یه
سازدانی: هێژا دڵشاد
دۆڵمه‌باخچه به‌یاننامه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی كورد و تورك بوو
له دوا پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، له‌نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2015، لایه‌نی كورد و تورك نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا، ئایا هۆكاره‌كان له شكستهێنانی پڕۆسه‌كه چی بوون؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: به بڕوای من چه‌ند هۆكارێك له پشت كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌بوو. یه‌ك له‌و هۆكارانه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی ئاكپارتییه‌وه هه‌بوو. كه ده‌یویست به‌بێ مه‌رج په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت له پڕۆسه‌كه‌دا، بۆئه‌وه‌ی رێگرییه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی ئاشتی نه‌هێڵێت و ده‌ستكراوه‌تر بێت له هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری پرسی كورد كه به درێژایی مێژووی توركیا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه، ئاكپارتی ده‌یویست چاره‌سه‌ری بكات و به تایبه‌تیش چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه بكات. ئه‌مه له روویه‌كه‌وه و به‌ده‌ر له‌و چوارچێوه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ندیل ئاماده‌نه‌بوو مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ هێزهكانیتر بكات، نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌ندیل بوو.
خاڵی دووه‌م ئاماده‌نه‌بونی قه‌ندیل به‌وه‌ی به گوێی ئۆجه‌لان بكات، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی تری ناو پرۆسه‌كه بوو. ده‌توانین بڵێین كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆجه‌لان به‌سه‌ر قه‌ندیلدا و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی ئۆجه‌لان به‌وه‌ی په‌كه‌كه كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێت و كۆتایی به خه‌باتی چه‌كداریی بهێنن و له فۆڕمێكی سیاسی نوێ‌دا له توركیا خۆیان رێكبخه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی قۆناغی چه‌كداریی له توركیا كۆتایی پێهاتووه.
په‌كه‌كه نه‌چووه باری ئه‌م داوایه‌ی ئۆجه‌لان و دیار بوو ئۆجه‌لانیش ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌دا نه‌مابوو. جۆرێك له كه‌رت بوون له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی كورددا روویدا بوو، له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت كه قه‌ندیل قسه‌ی یه‌كه‌می هه‌یه نه‌وه‌ك عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له‌كاتێكدا ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه ده‌كرا.و به رواڵهتییهوه له‌لایه‌ن قه‌ندیله‌وه پشتیوانی لێده‌كرا، خاڵی سێیه‌م به بڕوای من ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی بوو، كه فشاری زۆریان له‌سه‌ر په‌كه‌كه هه‌بوو، به‌شێوازی جۆراوجۆر ده‌ستوه‌ردانیان ده‌كرد تاكو پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا سه‌رنه‌گرێت. له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیا وه‌ك كارتێك به‌ده‌ستیانه‌وه بمێنێته‌وه.
دیاره هه‌رێمی كوردستان و كه‌سایه‌تی تریش رۆڵیان له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی مادده‌كانى دۆڵمه‌باخچه هه‌بوو
به‌رێزتان پێتان وایه فاكته‌ری ناوخۆیی توركیاش هه‌بووه، تاكو پڕۆسه‌كه سه‌رنه‌كه‌وێت؟ له‌وانه‌ش سوپا؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: به‌دڵنیاییه‌وه. بزووتنه‌وه ره‌گه‌زپه‌رستی تورك له‌دژی پڕۆسه‌یه‌ك بوون له‌گه‌ڵ كورد بۆ ئاشته‌وایی، حكومه‌تی ئاكپارتی ده‌یوست ئاشته‌وایی بكات و له‌ولاشه‌وه ده‌می كهمالیزمهكان كپ بكات و به‌جۆرێك رازییان بكات. بیانووش به‌ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك نه‌هێڵێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی مێژوویی و ته‌قلیدی نه‌وه‌ك به ته‌نیا له دژی چاره‌سه‌ری پرسی كورد بوون، بگره دژی ئه‌وه‌ش بوون دان به بونی پرسی كورد له توركیا بنرێت، دژی پڕۆسه‌ی ئاشتی بوون له‌گه‌ڵ كورد ئه‌مانه هه‌مووی فاكته‌ری خۆی هه‌بوو، به بڕوای من ئه‌گه‌ر هه‌ڵه ستراتیجییه‌كانی لایه‌نی كورد نه‌بوایه، دواتر ئاكپارتی ناچار نه‌ده‌بوو سازش بۆ ته‌وژمی كه‌مالیزمی تورك بكات، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2015، په‌یوه‌ندی به كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه‌وه هه‌یه.
گرنگی به‌یاننامه‌ی دۆڵمه‌باخچه بۆ كورد چییه؟ ئایا له رووی مێژووییه‌وه هیچ ده‌سكه‌وت و به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ كورد هه‌بووه وه‌ك هاوشێوه‌ی به‌یاننامه‌ی 11 ی ئازاری حكومه‌تی عیراقی و بزووتنه‌وه‌ی كورد له باشوور؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: به بڕوای من ئه‌و دوو رێككه‌وتنه له هه‌ندێ شوێندا له‌یه‌كچوون هه‌یه و جیاوازیشیان هه‌یه. به بۆچوونی من له دوای رێككه‌وتنامه‌كه‌ی ئیدریسی بهتلیسییهوه كه كورد له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا چووه ناو ده‌سه‌ڵاتی ئیمپڕاتۆرییه‌تی عوسمانییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆڵمه‌باخچه، هه‌ردووكیان جۆرێكه له رێككه‌وتن و گرنگی مێژوویی هه‌یه. ئه‌وه‌ی دۆڵمه‌باخچه دووه‌م رێككه‌وتنه له‌چوارچێوه‌ی توركیای نوێ له‌نێوان لایه‌نی كورد و لایه‌نی توركی، گرنگی خۆی هه‌بوو هه‌رچه‌نده به ته‌واوی رێككه‌وتنامه نه‌بوو، زیاتر له‌یه‌ك تێگهیشتننامه بوو له‌نێوان هه‌ردوولا. به‌بۆچوونی من هه‌ڵه‌یه كه دۆڵمه‌باخچه به رێككه‌وتنامه وه‌سف بكرێت. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر بێت و به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنامه‌ی 11 ی ئازار، زۆر له‌یه‌كچوونی تیانییه. هه‌رچه‌نده رژێمی به‌عس دواتر له رێككه‌وتننامه‌وه كردی به تێگهیشتننامه.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو كاتێ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بوو خواستی ئه‌وه بوو دووباره پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبكاته‌وه
ده‌كرێ راگه‌یێندراوی دۆڵمه‌باخچه به له‌یه‌كتێگه‌یشتن وهسفیبكهین به رای من كۆمه‌ڵێك پره‌نسیب و چوارچێوه بوون بۆ گفتوگۆكردن كه له ئاینده‌دا بگه‌نه دانوستان. له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌م لێك تێگه‌یشتننامه‌یه، بایه‌خی مێژوویی بۆ كورد هه‌یه. ئه‌م گرنگییه‌ی له چه‌ند شتێكدایه. یه‌كه‌میان به‌وه‌ی له توركیا شتێك به ناوی پرسی كورد بونی هه‌یه. دووه‌میان به‌وه‌ی ئه‌م پرسه نوێنه‌ری هه‌یه. مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌سه‌له‌ی كورد به پێچه‌وانه‌ی مێژووی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیاوه‌یه، كه سیفه‌ت و ناوی تیرۆریستی خستۆته پاڵیان. تیرۆریست ئه‌و كه‌سه‌یه كه توندوتیژی به‌كارده‌هێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی هه‌بێت له‌پێناویدا خه‌بات بكات. سێیه‌م ئاشكرا كردنی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن نامه‌كه بوو كه جۆرێك له بوێری و جورئه‌تی تێدابوو به‌وه‌ی له مێژووی توركیا قه‌ده‌غه بوو به ئاشكرا باس له بوونی پرسی كورد و گفتوگۆی ئاشته‌وایی بكرێت. جۆرێك له بوێریش بوو بۆ پارتی فه‌رمانڕه‌وایی توركیا كه ریسكی سیاسی گرته‌به‌ر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. لێره‌وه ئه‌م له‌یه‌ك تێگه‌یشتن نامه‌یه به گرنگ ده‌زانم. ئه‌گه‌رچی له‌و كاته‌دا رۆڵی خۆی نه‌بینی، به‌ڵام ده‌كرێ له داهاتوودا بكرێته چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی نوێ بۆ دانوستان له‌مه‌ڕ ئاشتی و چاره‌سه‌ری پرسی كورد. یان هانده‌رێك بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه.
هه‌رچه‌نده به گشتی ئه‌و ماددانه‌ی له راگه‌یێندراوی دۆڵمه‌باخچه خوێنرایه‌وه. راسته‌وخۆ باسی چاره‌سه‌ری پرسی كورد ناكات. ناراسته‌وخۆ باسی چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌كات. مادده‌كان له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه داڕێژرا بوون و بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كه پێشنیار كرابون، دیاره هه‌رێمی كوردستان و كهسایهتیتریش رۆڵیان له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه هه‌بووه. هێنده‌ی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنێكه بۆ دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی چه‌مكی هاووڵاتی له توركیا، گواستنه‌وه‌یه له تورك بوونه‌وه بۆ توركیایی بوون وه دووباره داڕشتنه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نوێیه له توركیا كه تا راده‌یه‌ك كه‌مالیزم تێپه‌ڕێنێت، لێره‌دا ئه‌وه‌نده به ئاشكرا باسی له پرسی كورد نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و دیالۆگانه درێژه‌ی هه‌بووایه و شه‌ڕ ههڵنهگیرسایهتهوه، ره‌نگه له درێژه‌ی گفتوگۆكاندا چوارچێوه‌یه‌كی باش بووایه یان سه‌ره‌تایه‌كی باش بووایه بۆ گه‌یشتن به دانوستان و جۆرێك له چاره‌سه‌ر بۆ پرسی كورد له توركیا.
كه‌واته ده‌كرێ دۆڵمه‌باخچه بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ دانوستانی داهاتوو؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: لایه‌نی كه‌م ده‌كرێ به یه‌كێك له كه‌ره‌سته‌كانی ره‌وایه‌تیدان به‌و پڕۆسه‌یه. هه‌روه‌ها وا وێنا ده‌كرێت كه ئه‌م پڕۆسه‌یه مێژوویه‌ك و باكگراوندێكی خۆی هه‌یه و شتێكی نوێ نییه، كه پێشتر هه‌وڵ و خه‌باتی له‌پێناویدا بۆ كراوه. هه‌نگاوی یه‌كه‌می بۆ نراوه‌و ده‌شبێت هه‌نگاوی تری بۆ بنرێت ئه‌لقه‌كان یه‌كتری ته‌واو بكه‌ت تاكوو به چاره‌سه‌ر ده‌گات.
به‌ڕێزت وه‌ك نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، چاودێری پڕۆسه‌ی ئاشتی بوون له توركیا، به رای ئێوه له‌داهاتوودا چی بكرێ تا پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتی ده‌سپێبكاته‌وه، له‌و رووه‌وه چ پێشنیارێكتان هه‌یه؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: به بڕوای من ده‌سپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر بڕیارێكی ئازایانه‌ی په‌كه‌كه، من پێموایه له ئێستادا ده‌وڵه‌تی توركیا پێداگری زیاتر له سیاسه‌ته‌كانی خۆی ده‌كات. مه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی توركیا بخاته ژێر فشاره‌وه. پێموایه له ئه‌گه‌ری چه‌كدانانی په‌كه‌كه، پێشمهرجییهك ده‌بێت بۆ ده‌سپێكردنی هه‌ر گفتوگۆیه‌كی نوێی ئاشته‌وایی له توركیا و گۆڕانكاری به قازانجی كورد. ره‌نگه تا راده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆبونی هه‌ده‌په و ده‌ربازبوونی له‌ژێر هه‌ژمونی په‌كه‌كه و قه‌ندیل نه‌مێنێت، ئۆجه‌لان و هه‌ده‌په پێكه‌وه وه‌ك لایه‌نی ئاشتی وه‌ربگیرێت. به له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ قه‌ندیل دا نه‌وه‌ك به بڕیار لێوه‌رگرتن له قه‌ندیل. له به‌رژه‌وه‌ندی پڕۆسه‌كه ده‌بێته پیشمهرجێك بۆ لایه‌نی كوردی تاكو پرۆسه‌كه سه‌ربكه‌وێ. چونكه له ئه‌زموونی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی كورددا، كاتێ باڵی چه‌كداریی هه‌ژموونی به‌سه‌ر باڵی سیاسی‌دا هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی نموونه باوه‌كانی دنیایه، به بڕوای من ئاسان نییه به‌و جۆره تا كۆتایی له‌گه‌ڵ پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیدا بڕوات. ناتوانێ ئاماده‌ییه پارله‌مانییه سیاسییه دیپلۆماسییه ئاشكراكه له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا به‌كاربهێنێت بۆ خۆی. له توركیادا گۆڕانه سیاسییه‌كان گرنگن.
هه‌ڵه گه‌وره ستراتیجی و مێژووییه‌كانی كورد له باكوور كردی ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ ئاكپارتی حكومه‌تی پێكنههێنا
ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په ئاماده بێت لایه‌نی كوردی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی وه‌ك هاوبه‌شی سیاسی سه‌یر بكات. نه‌وه‌ك وه‌ك دوژمن. جێگای هاوپه‌یمانه‌كه‌ی حیزبه نه‌ته‌وه‌په‌رسته بۆ لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وا بگرێته‌وه كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێت، ئه‌مه له‌لایه‌نی كوردییه‌وه. گۆڕانكاری له كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و سووریاش به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت. توركیا و كوردی توركیا و هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌ندی به وروژاندنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد و ئاشته‌وایی له توركیا ده‌بێت. هاوپه‌یمانییه‌ته ناوخۆییه‌كانی توركیاش كه هه‌ده‌په باڵی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی كورده، له چوارچێوه‌ی چ دۆخێك‌دا ده‌نگ و پێگه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت ده‌چێته چوارچێوه‌ی چ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه وه ئه‌و هاوپه‌یمانییه چه‌ند كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕی سیاسی له توركیا ده‌بێت. ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ش چه‌ند كاریگه‌ر ده‌بن له‌سه‌ر هاتنه‌كایه‌ی داخوازییه‌كانی كورد و ببنه به‌شێك له ئه‌جێندا سیاسییه‌كان له‌و وڵاته.
له‌پاش راگه‌یێندراوه‌كه‌ی دۆڵمه‌باخچه، باس له‌وه ده‌كرا له ناو ئاكپارتیدا دوو بۆچوونی جیاواز هه‌بووبێت له‌سه‌ر كۆتاییهێنان یان بره‌ودان به پڕۆسه‌ی ئاشتی، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ئه‌ردۆغان و داودئۆغڵو؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بێت ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو كاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بوو، خواستی ئه‌وه بوو دووباره پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌سپێبكاته‌وه. داودئۆغڵو ده‌یویست له‌گه‌ڵ كورددا بگاته جۆرێك له چاره‌سه‌ریی، به‌ڵام ئه‌ردۆغان له پڕۆسه‌كه پاشه‌كشه‌ی كردبوو. ئه‌ردۆغان پێیوابوو كه له‌لایه‌ن كورده‌وه خیانه‌تی لێكراوه به تایبه‌تیش له جۆری مامه‌ڵه‌كردنی قه‌ندیل و هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2015 كه ئاكپارتییان نزیك كرده‌وه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستبدات. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئهلتهرناتیڤێكیشی بۆ بخه‌نه‌ڕوو، دووه‌میشیان به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و غروره سیاسیییهی كه هه‌ده‌په توشی ببوو. له‌پاش كۆمه‌ڵێك سه‌ركه‌وتن له توركیا. بۆیه من مه‌به‌ستم هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌كه بوو ئایا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا هاوپه‌یمانێتییه‌كی وا دێته‌كایه‌وه، كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێگه‌ی ئه‌ردۆغان دروستبكات و ئایا ئه‌وه وا ده‌كات ئه‌ردۆغان كرانه‌وه‌یه‌ك به رووی كورددا بكات. یان ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه سه‌رده‌كه‌وێ به بڕوای من هیچ ئه‌جێندایه‌كیان نییه.
تا ئێستا هیچ كه‌سێك جگه له ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو كه پارتێكی به‌هێزی نییه، هیچ كه‌سێ قسه‌یه‌كی بوێرانه‌ی نییه بۆ تێپه‌ڕبونی ئه‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی له مه‌سه‌له‌ی كورد و سیاسه‌ت له توركیا هه‌یه. جگه له ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو كه پارتێكی به‌هێزی نییه تاكو بتوانێ ئاڵوگۆڕێكی گه‌وره له توركیا بخولقێنێت. یاخوود ئایا گهلهكۆمهكێكی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌بێت گۆڕانكارییه‌ك دێته‌پێش تاكو توركیا هه‌نگاوێكی له‌و جۆره بنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان و توركه‌كان عاقڵ بن و دوور بڕوانن، له راستیدا كاتی ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانێتییه‌كی ستراتیجی كورد و تورك پێكبهێنرێت. له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌سه‌ر ئاستی سێ پارچه‌ی كوردستان.
هه‌ده‌په تووشى غرورى سیاسى ببوو
پێموابێت یه‌ك له هه‌ڵه گه‌وره ستراتیجی و مێژووییه‌كانی كورد له باكوور كردی، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ ئاكپارتی حكومه‌تی پێكنههێنا، نابێت به‌سه‌ر عه‌قڵێكی سیاسی خاوه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو پرسی كورددا تێپه‌ڕی. خۆتان ده‌زانن ئه‌وكاته لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان و كوردانی ئه‌وروپاش تكایه‌كی زۆریان له هه‌ده‌په كرد كه ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و له‌گه‌ڵ ئاكپارتیدا حكومه‌تێكی هاوبه‌شی پێكبهێنن، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان به‌باشی هه‌ڵبسه‌نگاندایه ئه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار به ناوی كورده‌وه به‌شداریی له پێكهێنانی حكومه‌تی توركیایان ده‌كرد كه به‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك تابویان ده‌شكاند. جگه له‌و ئه‌گه‌ر بێت و ئاكپارتییان ناچار نه‌كردبایه كه په‌نا بۆ حیزبێكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركی وه‌ك مه‌هه‌په ببات، كه ئێستا سێبه‌ری نه‌ته‌وه‌په‌رسی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ئاكپارتییه‌وه هه‌یه، له راستیدا مامه‌ڵه‌ی ئێستای حكومه‌تی توركیا بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و مه‌هه‌په-یه، وایان له ئاكپارتی كرد له به‌شێك له فه‌لسه‌فه و پاساوی خۆی دووربكه‌وێته‌وه. كه ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و چه‌مكی میلله‌ت بوو هه‌نگاونان بوو بۆ توركیایی بوون كرانه‌وه به‌سه‌ر پێكهاته‌كان، هه‌ده‌په له‌واده‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیدا وه‌ك هاوبه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئاكپارتی دا نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. كه به‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی مێژوویی زۆر گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا، واته زۆر گرنگه پارتێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتدار پێویستی به هاوپه‌یمانێتی تۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێستێكدا رزگاری بێت له‌كاتێكدا تۆ پێویستت به‌وه و خاوه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌ك بیت و بته‌وێ خزمه‌ت به مه‌سه‌له‌كه بكه‌یت، به بڕوای من نابێت ده‌رفه‌تی وا له‌ده‌ست بده‌یت.
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی و ستراتیجی زۆر گه‌وره له‌ده‌ستچوو كه نه‌ده‌بوو هه‌رگیز به‌سه‌ر عه‌قڵی سه‌ركردایه‌تی كوردا تێپه‌ڕ بووایه.
به بڕوای من لایه‌نی كوردی ده‌بێت به‌رچاو روون بێت. ده‌بێت ئاشتی ستراتیجی بێت، چه‌كه‌كه‌ی له‌پێناوی ئاشتیدا بێت. به بڕوای من ئه‌ركی چه‌كداریی كۆتایی پێهاتووه به تایبه‌تی له كوردستانی باكوور، من له ساڵی 2007 وه ئه‌مه‌م نوسیووه. گرنگه لایه‌نی كورد پێناسه‌ی ئه‌ركی خه‌باتی ئه‌و چه‌كه‌ی بكاته‌وه و بیخاته خزمه‌تی ئه‌و مێژووه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌ی كه له پێناویدا چه‌كی بۆ هه‌ڵگرتووه. ده‌بێت تێڕوانینه ئایدیۆلۆژیاكه‌ی زیاتر كاڵ بكاته‌وه. پڕۆژه سیاسییه‌كه‌ی زیاتر ده‌ربخات. و دیدێكی رۆشنی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر و خاوه‌نی بریارێكی ئازادتریش بێت و توانای قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته سیاسییه‌كانی هه‌بێت به سودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و شكسته‌كانی رابردوو.
پڕۆفایل:
له ساڵی 1965 له سلێمانی له دایك بووه
وه‌زیری پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه
ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بووه
خاوه‌نی 28 كتێبه
خاوه‌نی نووسین و شڕۆڤه‌یه له رۆژنامه‌كان.
ئه‌ندامی دیالۆگی نێوان كوردی و توركی بووه
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ریفڕاندۆم بووه له ساڵی 2005
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment