سەرۆکی ئیی پارت: ئەردۆغان دەیەوێت تا مردن سەرۆک کۆماری تورکیا بێت تورکیە

نوچە نێت

موساڤات دەرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی گشتی ئیی پارتی تورکیا رەخنە لە هەوڵەکانی دەسەڵاتی تورکیا دەگرێت کە دەیانەوێت دووبارە ئەردۆغان کاندید بکەنەوە و دەڵێت، "ئەردۆغان گوێ بە یاسا و دەستوورنادات، شەرم لە گەل و خواش ناکات، هەنگاو بەهەنگاو بەرنامە دادەرێژێت و دەیەوێت تا مردن سەرۆک کۆماری تورکیا بێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/شوبات/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆکی گشتی ئیی پارتی رەخنە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەگرێت کە دەیەوێت خۆی بۆ جاری سێیەم کاندید بکاتەوە لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی تورکیا و گوتی، "ئەردۆغان نە لە گەل و نە لە خوداش دەترسێ، هەنگاو بەهەنگاو پیلان دادەنێت و دەیەوێت تا مردن خۆی کاندید بکات و وەک سەرۆکی کۆماری تورکیا بمێنێتەوە."

سەرۆکی ئیی پارت ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئەردۆغان بەپێی دەستور و یاسای تورکیا جارێکیتر ناتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو گوێ نە بەدەستوور و نەبە یاسا دەدات. هەروەها هۆشداری بە ئۆپۆزسیۆنیش دەدات و دەڵێت، "دەبێت ئۆپۆزسیۆن بەئاگابێت لەوەی نەکەونە ئەو گۆرەپانەی کە ئەردۆغان بەرنامەی بۆدارشتوە و هەڵەی رابردوو دووبارە بکەنەوە، چونکە ئەردۆغان بۆ داهاتوو بەرنامەی دارشتووە و ناوبژیوانەکەشی لەخۆیانن."

عومەر چەلیک وتەبێژی ئەکپارتی لە تۆری کۆمەڵایەتی لە پۆستێکدا بە توندی وەڵامی سەرۆکی ئیی پارتی دەداتەوە و رایگەیاند، "گوتەکانی سەرۆکی ئیی پارتی ئەوپەڕی بێرێزی و نەشیاو ناشرینە، ئەوەی ئەو پەیرەوی دەکات بەرامبەر بە دڵسۆری سەرۆکەکەمان  بۆ ئیرادەی گەڵ ناعەقڵانەیە و هەنگاوێکە دژی دیموکراسی."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین